٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەدی نەژاد بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆڕشی ئێران

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/  سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد دوێنێ بە فەرمانی رەسمی رابەری شۆڕشی ئێران ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی بۆ ئەندام بوون لە ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆرشی ئێران دەستنیشان كراوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە رابەری باڵای شۆڕشی ئێران ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی بە فەرمانێكی رەسمی سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژادی بە رەسمی كردووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژەوەندییەكانی شۆڕشی ئێران.

خامنەیی لە فەرماننامەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی هەشت ساڵ سەرۆك کۆمار بوونەوە ئەحمەدی نەژاد ئەزموونی زۆر باشی بە دەستەوە هێناوە بۆیە ناوبراو بە رەسمی دەكاتە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆڕش.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران پۆستی سەرۆكایەتی رادەستی سەرۆك کۆماری تازە هەڵبژێردراو حەسەن روحانی كردبوو.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار