٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان داوای لە کۆمسیۆن دەکات ناوی مردووەکان بسڕێتەوە و وردبینیش لەناوە لێکچووەکان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، پەرلەمان نووسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و تێیدا داوای کردووە ناوی مردووەکان بسڕێتەوە و وردبینییەکی تەواویش بۆ ناوە لێکچووەکان بکات.

تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادرنەکان کردووە ناوی مردوووەکان بسرێتەوە و وردبنییەکی تەواو بۆ ناوە لێکچووەکان بکات، ھەروەھا رەچاوی تیبینیەکانی لیژنەی لیکۆڵینەوی پەرلەمان بکات، لە زیادبوونی نائاسایی ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان، کە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ لیکۆڵینەوە لە زیادبوونی نائاسایی ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان دروستکرابوو.

راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان روونیکردەوە، ئەم ھەلوێستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە نووسراوی ژمارە (3355) ھاتووە کە دوێنێ دووشەممە 5ی ئابی 2013ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵا کراوە، تیایدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر رۆشنایی راپۆرتی گشتی لیژنەی لیکۆڵینەوەی پەرلەمانی لە زیادبوونی نائاسایی ژمارەی دەنگەرانی ھەرێمی کورستان دەرکەوتووە، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادرنەکان تەنیا زانیاری پێویستی 440کەسی مردووی لایە، کە بۆ سڕینەوەی ناوەکانیان کەسوکاریان سەردانی بنەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان کردووە، ھەر لەنووسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی نووسراوی کۆمسیۆن لە تۆماری دەنگدەران ناوی لێکچووش زۆرە.

تارق سارمەمی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئەوەی داوای کردووە ناوی مردوەکان بسڕێتەوە و وردبینەکی تەواو بۆ ناوە لێکچووەکان بکرێت، ھاوکات داوای کردووە کۆمسیۆن رەچاوی تیبینەکانی لیژنەی لیکۆڵینەوەی پەرلەمان بکات کە وێنەکەیی راپۆرتەکە لە گەڵ نووسراوەکەی سەرۆک ئاراستەی کۆمسیۆن کراوە، بەمەبەستی نەھێشتنی کەموکورتییەکان، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پرەنسیپێکی پاک و بێگەرد بەرێوەبچێت لە ھەرێمدا.

هەواڵی پەیوەندیدار