٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دغوپەرینچەك: با هەموو ئامادە بن لە پایزی ئەمساڵدا دەست بە راپەڕین دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/   سەرۆكی پارتی كاری توركیا دغوپەرینچەك كە بە تاوانی ئەندام بوون لە رێكخراوی تیرۆریستی ئەرگەنەكوندا رۆژی دووشەممە لە لایەن دادگای سزای گرانی ژمارە 13ی ئەستەنبۆڵەوە بە زیندانی هەتا هەتایی حكوم درا،  بانگەوازێكی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی پارتەكەی كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆكی پارتی كاری توركیا دوغوپەرینچەك، رۆژی دووشەممە دوای ئاشكرا بوونی بڕیاری دادگا سەبارەت بە دۆزی ئەرگەنەكون و مەحكووم كردنی بە زیندانی هەتا هەتایی، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە و گوتوویەتی: ئەم دادگایە سەربەخۆ نییە و لە ژێر فەرمانی ئاكەپەدایە.

دغوپەرینچەك لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا داوای لە ئەندامان و  لایەنگران و دۆستەکانی پارتەكەی خۆی كردووە كە هەر لە ئێستەوە دەست بە ئامادەكاری بەرفراوان بكەن، چونكە لە سەرەتای وەرزی پایزدا دەست بە خۆپیشاندانێكی سەرانسەری لە توركیا دەكەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە دوێنی دادگای باڵای توركیا بڕیاری خۆی سەبارەت بە دۆزی رێكخراوی تیرۆریستی ئەرگەنەكون كە لە ساڵی 2008وە دەستی پێكردبوو، ئاشكرا كرد و ژمارەیەكی  زۆری تاوانبارەكانی بە زیندانی هەتا هەتایی مەحكووم كرد.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار