٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران 4200 شەهیدو 310 ئەنفاڵ هەن

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ لە تەواوی كوردستان موچەی شەهیدان زیادكراوەو لە سنوری قەزای سۆرانیش بە هەموو لایەنە سیاسەكانەوە 4200 شەهیدو 310 ئەنفاڵ هەن.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری شەهیدو ئەنفاڵكراوانی سۆران ئەشقی مەلا تایبەت بۆ kdp.infoگوتی:لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدو ئەنفالكراوانی سۆران بە هەموو لایەنە سیاسیەكان 4200 شەهیدو 310 ئەنفاڵ هەن. بۆ هەموو شەهیدو ئەنفاڵكراوانی كوردستان بڕی 150 هەزار دینار زیادبووە و لە 1\1\2013ە بۆیان حیساب كراوە، ساڵانی پێشوو مووچەی شەهیدان 500هەزار دینار، هی ئەنفاڵەكان 450هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا مووچەی شەهیدان لە 500 هەزار دینارەوە بۆ 650 هەزار دینارو ئەنفاڵەكان لە 45هەزارەوە بۆ 600هەزار زیادبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار