بە بڕی سێ ملیار دینار نەخۆشخانەیەكی پەنجا تەختەیی لە سیدەكان دروست دەكرێت
سۆران- KDP.info/ سەر بوودجەی وەزارەتی تەندروستی بە بڕی سێ ملیار دینار بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێلەی لە سەنتەری سیدەكان دادەنرێت.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان محەمەد ئیسماعیل تایبەت بە pdk.infoراگەیاند: "سیدەكان گەورەترین ناحیەیە لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێرو تائێستا نەخۆشخانەی نیە، ئەوەش بۆتە جێگەی گڵەی و گازندەی هاووڵاتیان، بەڵام دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وەزیری تەندروستی سەردانی ناوچەكەی كرد بڕیاری دا نەخۆشخانەیەكی پەنجا تەختەیی وەك پێویستیەكی ناوچەكە لە سیدەكان دروست بكرێت، ئەم پرۆژەیە ئێستا دراوەتە تەندەرو لە ماوەیەكی نزیكدا بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار لە سەر بوودجەی وەزارەتی تەندروستی بەردی بناغەی نەخۆشخانەكە دادەنرێت.




