٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕێكی بێ كۆتایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

سوریا – KDP.info/ بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی سوریا لە وتارێكدا كە شەوی رابوردوو لە ئاهەنگێكی بەربانگدا خوێندییەوە هەڕەشەی ئەوەی كرد كە بە دەستی پۆڵایین گورز ئاراستەی تیرۆریزم و تیرۆریستان دەكات. هاوكات ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەو هەنگاوە پێچەوانەی ئەوە نییە رێڕەوێكی سیاسی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی لە ئارادا نەبێت. بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەیش كرد كە ئەو بارە نالەبارەی ئابووری و پاشەكشەی خزمەتگوزاری و هەموو ئەوانەی رۆژانە روو دەدەن پێوەندییان بە رەوشی ئەمنییەوە هەیەو ئەوەیش چارەسەری نابێت تەنیا بە لێدانی تیرۆریزم نەبێت. هاوكات بەشار ئەسەد هێرشێكی توندی كردە سەر لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بێ ئەوەی ناویان بهێنێت و گوتی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیمان هەیە هەر لە یەكەمین رۆژەوە هاتنە ناو كاری سیاسی و نیشتمانییەوەو ئۆپۆزسیۆنی نانیشتمانیش هەیە هیچ ئامانجێكیان نەبووە تەنیا بەدەستهێنانی دەستكەوت نەبێت. هەروەها ئۆپۆزسیۆنی بە وشەی بازاڕیانە وەسف كردو گوتی لە ڕووی ئەخلاق و لایەنگیری گەلەوە خۆی دۆڕاندووەو هیچ رۆڵێكی لە چارەسەركردنی تەنگژەكەدا نییەو بەوەی تۆمەتبار كرد كە پارە لە وڵاتان وەردەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار