٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست مستەفا : بەھیچ شێوەیەک رێژەی دەنگده‌ران زیادی نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەوان سورن لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆی ئەنجام بدەن.

سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: وه‌ڵامی ھەموو لایەنەکانیان داوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک رێژەی دەنگدران زیادی نەکردووە، بەڵام کە ھەندێک لایەن بڕوا نەکەن ئێمە چیبکەین؟

سەربەست مستەفا گوتیشی: ئەو لایەنانەی کە بروایان نییە با بیسەلمێنن کە رێژەکە زیادیکردووە وسکاڵا تۆماربکەن.

مستەفا رونیشیکرده‌وە، ئێمە بەپێی یاسای کار دەکەین و لایەنی جێبەجێکارین ھەر بڕیارێکی یاسایی بێت ئێمە پابەندین بەیاسا و جێبەجێی دەکەین.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سورین کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کورستان لەوادەی خۆی ئەنجام بدەین، بەڵام بۆھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان داوامان کردووە بەر لە 21/11/2013دەتوانین ئەنجامی بدەین، چونکە ھەموارکردنەوەی یاسا دواکەوتووە و ناتوانن لە 21ی ئەیلول  لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامی بدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەت وه‌ڵامی ئەوانی نەداوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار