لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا لە سۆران 9 ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە دروستبووە

سۆران – KDP.info/ لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران 9 ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە لە قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز تۆمار كراون. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك بڵاو كردووە، لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری هەرچوار قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواند، 7 ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراوجۆر تۆمار كراون، لەوانە لە سۆران سووتانی پوش و پەلاش، لە چۆمان 4 ڕووداوی سووتانی پوش و پەلاش، كە بەو هۆیەوە زیاتر لە 3 دۆنم زەوی سووتا، لە مێرگەسۆر 3 ڕووداوی سووتانی پۆش و پەلاش كە زیاتر لە 7 دۆنم زەوی سووتا و بەڵام خۆشبەختانە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیان ڕووداوەكانی ئاگر كۆنتڕۆڵ بكەن، پێش ئەوەی زیانی زیاتر بە دوای خۆیدا بهێنێن.لە سنووری قەزای ڕواندزیش ئاگر بەربووە باخچەی هاووڵاتی ئیسماعیل ئیبراهیم، كە دوای دوو كاتژمێر تیمەكان ئاگر كوژێنەوە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بەڵام بەهۆی ڕووداوەكە چەندین داری جۆراوجۆر و پەرژینی باخچەكە سووتا.




