74 كاندید بۆ خوێندنی باڵا و 40 زه‌ماله بۆ ده‌رچووانی 10ی ئاماده‌یی
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ به‌رێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌ل له لێدوانێكدا بۆ KDP.infoرایگه‌یاند: ئه‌مرۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده و دارایی و پلاندانان و خوێندنی باڵا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه فۆرمی داواكارییان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا( ماسته‌ر و دوكتۆرا) له سه‌ر حیسابی خۆیان( نفقه خاصه) یان پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان كردبوو نیشاندا، كه ماوه‌یه‌ك به‌پێی رێنمایی دارایی ژماره 11 وه‌ستێنرا بوو.
مامۆستا ئه‌حمه‌د گوتیشی:هه‌ربۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی داوا له‌و مامۆستایانه ده‌كات كه له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان،
له كۆی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو، 74 كاندید له كێبه‌ركێی پاڵاوتن ده‌رچوون.
هه‌روه‌ها گه‌ل رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم توانی له‌گه‌ڵ حكوموه‌تی ئیتاڵیادا بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی 40 كورسی وه‌كو زه‌ماله‌یه‌ك بۆ قوتابیانی ده‌رچووی 10 ی ئاماده‌یی، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16-18 ساڵیدایه و هه‌ر سێ به‌شه‌كانی زانستیی، وێژه‌یی، پیشه‌یی ده‌گرێته‌وه.
پسپۆرییه‌كانیش بریتین له دروستكردنی خۆراك، گه‌شتوگوزار، ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی گشتی، هونه‌ر و وێنه، دارتاشی،ئای تی، میكانیك، له دوای ته‌واوكردنی خوێندن، بروانامه‌ی هاوشێوه‌ی ئاماده‌یی پیشه‌ییان پێ ده‌به‌خشرێت، كه له هه‌موو ئه‌وروپا باوه‌ر پێ كراوه.




