لە گوندێکی سەر بەناحیەی عەربەت منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵی به‌هۆی پێوه‌دانی دوو پشک گیانی له ده‌ست دا

شارەزوور – KDP.info/ منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی به هۆی پێوه‌دانی دووپشك، گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌وه سێیه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ست دانه به‌هۆی دووپشكه‌وه کە لەو پارێزگایە روویدابێت، به‌رێوبه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت نه‌قیب عه‌تا بارام ئاشکرای کرد : ئه‌و منداڵه ناوی ساوێن سه‌عید قادره و ته‌مه‌نی پێنج ساڵه و دانیشتوی گوندی سوله‌كانی سه‌ربه‌ناحیه‌ی عه‌ربه‌ته، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 2ی مانگ دووپشك پێوه‌ی دا، پاش مانه‌وه‌ی بۆ 2 رۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا ئێواره‌ی دوێنێ 4\8\2013 گیانی سپارد. به‌رێوبه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت هەروەها بە نەوای رایگەیاند: له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌وه سێیه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه به‌هۆی دوپشكه‌وه، حاڵه‌تێكیان كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵی دانیشتوی گوندی دسكه‌ره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی وارماوا بوو له سنوری قه‌زای شاره‌زور كه ئه‌ویش پاش مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له حه‌فت كاتژمێر له نه‌خۆشخانه و به هۆی نه‌بوونی ده‌رزی دژه ژه‌هره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، حاڵه‌ته‌كه‌ی تریش له دەوروبەری پارێزگای هه‌ولێر روویداوە .




