٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەلەمانتارێکی کوردی ئیران : خەڵکی کوردستان خوازیاری به‌ فه‌رمی ناسینی مافەکانیان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ئێران –KDP.info / یەکێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی نوێنەرانی کورد لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای دەکات کە ئەو هەڵبژاردنەی دوایی دیسان بۆ جاریکی دیکه‌ ئەوەی سەلماند کە خەڵکی کوردستان خوازیاری به‌ فه‌رمی ناسینی مافەکانیان دەکەن و دەیانەوێت حکومەتی ئێران دان بە پێناسەی نەتەوەییان دابنێت و هەوڵبدات و سووکایەتیپێکردن، لەژێر هەر ناو و بیانوویەکدا بێ، کۆتایی پێ بهێنرێت. نوێنەری پێشووی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت حاسڵ داسە لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا کە لە گەڵ دەزگاکانی راگەندنی کۆماری ئیسلامی ئێران سازیکردبوو رایگەیاند: خواستەکانی خەڵکی کوردستان ئاشکران و دەبێ دەستەبەر بکرێن و بە شتی لاوەکی جێیان پڕ نەکرێتەوە. ئەوەش بەو مانایە نییە کە خواستەکانمان لەگەڵ هەلومەرجەکەی ئێستەی ئیران ناگونجێتو ئەو نوێنەرە کوردە هەروەها رێگەیاند: چاوکراوەیی خەڵکی کوردستان لەوەدایە کە دەرفەتەکان بە باشی دەناسێتەوە.بۆ یە پێوست دەکات حکوومەتی روحانی ئەوە لە بیر نەکات، شایەنی باسە لە دوای هەڵبژاردنی ئەم دوای کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرینەی کورد لە کوردستانی ئێران دەنگییان بە حەسەن روحانی سەرکی تازە هەڵبأیردراوی ئیران دا.

هەواڵی پەیوەندیدار