بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن لە گەڵ بەرپرسانی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی ومەکتەبەکانی هەڵبژاردنی لقەکان كۆدهبێتهوه

پیرمام-KDP.info/ بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی کردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان خەسرەوگۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردن کۆبوونەوەکی بەرفرەوانی بەستا لە گەل بەرپرسانی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی ومەکتەبەکانی هەلبژاردنی لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمە ودوای ڕاوەستانی ڕێز لێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانی نەمر وکاکە ئیدریسی هەمیشە لە یاد کۆبونەوەیەکە دەست بەکار بوو،و تێدا باس لەدوا ئامادەکاریەکان کرا بۆ پێشوازی کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوار چێوەی ئەو کاتەی کەکۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکا بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنەکان ئەمە وبەرپرسی دەزگای هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکیدی لە سەر سوود وەرگرتن لە هەلەکانی پێشتر کرد کە لە هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای موسل روویاندا و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە ئامادەبوان کرد دەست بە ڕێنماییەکانی دەزگای هەڵبژاردن بگرن هەروەها چەند ڕێنماییەکی تایبەتی دایە ئامادەبوان لە پێناو کرنەوەی مەشق وڕاهێنان بۆ بریکارەکان وبەرز کرنەوەی ئاستی شارەزاییان لە هونەر وزانستەکانی هەڵبژاردن ئەمە وپرسی هۆکاری دوورخستنەوەی ناوی ژمارەک لە کاندیدانی پارت ولایەنە سیاسیەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەلبژاردن لە لایەن کۆمسیۆنەوە تەوەرەکی دیکەی گرنگی کۆبونەوەکە بوو، دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە وتێدا چەندین ڕاوبۆچوون ئاڵ وگۆڕ کرانەوە ولە کۆتایی کۆبونەوەکەدا خەسرەوگۆران ئامادەیی دەزگای هەڵبژاردنی نیشاندا بۆ دابینکردنی تێکڕای پێداویستیەکانی تایبەت بەو هەڵبژاردنانە جێی ئاماژەیە هەریەك لە خاتون شرین ئامێدی ودکتۆرە ڤیان سەبری یاریدەدەرانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن ئامادەی کۆبونەوەکە بوون

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
