فرۆكه‌یه‌كی سوریا له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه خرایه خواره‌وه و هێرش کرایه سه‌ر كه‌ناڵی فه‌رمی سوریا

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ فرۆكه‌یه‌كی سوری له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه خرایه خواره‌وه و سوپای سوری ته‌واوی هێزه‌كانی له ناوچه سنوریه‌كان چڕكردۆته‌وه.
له‌درێژه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی سوپای سوریا و هێزه‌كانی سوپای ئازاد‌دا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێكدادانێكی به‌هێز ڕووی دا، به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوپای ئازاد هێزه‌كانیان له شاره‌كانی حمص، حما، باب عمر، دیرزور، جسرشغور، كفركلا له پێشڕه‌وی دان و به‌شێكی زۆر له سوپای سوریاش له‌ماوه‌ی دووڕۆژی ڕابردوو جیابوونه‌ته‌وه و هاتونه‌ته ڕیزه‌كانیانه‌وه. وته‌بێژه‌که ڕایگه‌یاندووه: " ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا دوای ئه‌وه‌ی نه‌یان توانیوه له ڕێگای هێزه‌وه ڕووبه‌ڕوومان ببنه‌وه له ئێستادا له ڕێگای هێرشی ئاسمانیه‌وه بۆردمانی شاره‌كانی خه‌ست كردۆته‌وه ".
له لایه‌کی دیکه‌وه كه‌ناڵی "الجزیره" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27/6/2012 له سه‌رزاری ئه‌ندامانانی هه‌ماهه‌نگی شۆڕش بڵاوی كرده‌وه كه فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سوریا له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه خراوه‌ته خواره‌وه و هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی "الاخباریه " و بۆمبێک له ناویدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه و 3 كارمه‌ند كوژراون و چه‌ندانی دیكه بریندار بوون ".
هه‌رله‌م باره‌وه محمد ئه‌بو حوران وبێژی كۆبوونه‌وه‌ی حوران به‌كه‌ناڵی "الجزیره" ڕاگه‌یاند دوای په‌یامه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئیستا ته‌واوی هیزه‌كانی سوریا به‌ره‌و ئه‌و شارانه هێنراون كه خۆپێشاندان تییدا سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌شێكی زۆری هیزه‌كانیش له سنوری سوریا _توركیا جیگیركراوه‌ن ".




