ئەسەد: جگه له وه‌شاندنی گورز به ده‌ستێكی پۆڵایین له تیرۆریستان هێچ رێگای دیکەمان نییە

دیمەشق –KDP.info / به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا له وتارێكێدا كه له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه له له‌یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا پێشكه‌شیكرد، ئەوەی خستەروو کە جگه له وه‌شاندنی گورز به ده‌ستێكی پۆڵایین له سوپای ئازاد، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ قه‌یرانی ئێستای وڵاته‌كه‌ی نییە، کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە به‌شار ئه‌سه‌د لەو وتارەدا کە 45 خوله‌كی خایاند هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به تیرۆر و شكستخواردوو له رووی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وه‌سفكرد كه گوایه هیچ ڕۆڵێكیان نییه له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو‌دا. بەشار ئەسەد ڕاشیگه‌یاند: کە كاری سیاسی و پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی به‌دی نایه‌ت له كاتێكدا شەر وكوتار ڕووبەڕیسوریا بٶتەوە ، هه‌ربۆیه چار ئه‌وه‌یه به ده‌ستێكی پۆڵایین له تیرۆر بدرێت تا سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه بچێت. سه‌رۆكی رژێمی سوریا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی هه‌ندێك وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش گرت كه پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن و ئەوەی خستەروو ئه‌م پشتیوانییه ده‌بێته هۆی قوڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا.




