مالیكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی بۆ كورد ده‌رده‌بڕێت

به‌غدا –KDP.info/ نوری مالیكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی بۆ كورد ده‌رده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا له چه‌ند مانگی رابڕدوودا دێت. سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق،ئشکرای کرد کە نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دوو فیرقه‌ی كوردی سوپای عێراق رازیبووە و و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئەوە دەخاتەروو کە تا ئێستا ئێمه هه‌ر به شێوه‌یه‌كی زاره‌كی ئه‌و هه‌واڵه‌مان پێگه‌یشتووه. ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بە ماڵپەری هه‌واڵ رایگه‌یاند: نوسراوه‌كه به واژوی نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌یه‌وه ده‌رچووه و له (27 / 7 / 2013) گه‌یشتۆته ئه‌میندارێتی گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ، ئه‌مه‌ش دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا له چه‌ند مانگی رابڕدوودا دێت.لای خۆشییەوە لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێمشه‌رگه‌ی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی زاره‌كی بیستوومانه، كه نوری مالیكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دوو فیرقه‌ی سوپای عێراق بۆ كورد ده‌بڕیوه، به‌ڵام تائێستا به فه‌رمی بڕیاره‌كه‌مان پێنه‌گه‌یشتووه و نازانین شێوازی پێكهاته‌ی دوو فیرقه‌كه چۆن ده‌بێت، ئایا ته‌نها تایبه‌ته به كورد یان به شێوه‌ی نیوه به نیوه له كورد و عه‌ره‌ب پێكدێت.




