٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە موسڵ 11 کەس کوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ – KDP.info/ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی بە بارەگایەكی سوپای عیراق لە خۆرهەڵاتی شاری موسڵدا تەقندەوە و ، لەدەرنجامدا  ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەكی  المحاربین  لە خۆرهەڵاتی شاری شاری موسڵ، تیرۆریستێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەنزیك دەروازەی بارەگایەكی سوپای عیراق خۆی تەقاندۆتەوە، بەهۆیەوە سەربازێك و هاووڵاتییەكی مەدەنی کوژران و هەشت كەسی تریش برینداربوون، كە شەشیان هاووڵاتی مەدەنین.هاوکات سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە  هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتاوەسەر ماڵی هاووڵاتییەك لە گوندی  بوسیف  ی سەر بە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشووری موسڵ، دەستڕێژی گولـلەیان لێكردووە و دەست بەجی کوژراوە، لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی پۆلیس لە موسڵ رایگەیاند:  لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیشدا لە  ساحل الأیمن  ی شاری موسڵ، هێزەكانی پۆلسی فیدڕاڵی توانیویان 18 داواكراو دەستگیربكەن و دەست بەسەر 29 بۆمبی چێندراویشدا بگرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار