ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا (CIA) به‌شێوه‌یه‌کى شاراوه کار بۆ ناردنی مووشه‌ک بۆ سوریا ده‌کات

سوریا – KDP.info / ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا (CIA) له‌کاتى شه‌ڕى لیبیا ژماره‌یه‌کی زۆر مووشه‌کی تایبه‌تی بۆ ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ی ناردبوو، ئێستاش به‌شێوه‌یه‌کى شاراوه کار ده‌کات بۆ ناردنی هه‌مان جۆری مووشه‌ک بۆ سوریا . به‌گوێره‌ى هه‌واڵى ته‌له‌فزیۆنى CNNکۆنگره‌ێسی ئه‌مریکا داواى له (CIA) کردووه که ئه‌و کارانه‌ى له شارى بنغازى لیبیا به‌رێوه‌ده‌چن لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکات . هه‌واڵه‌که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌کات که رێکخستنه‌کانى ئه‌مریکا له شارى بنغازى کارى شاراوه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى موشه‌ک راده‌ستى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بکه‌ن . وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و بانگه‌شانه‌ى ره‌تکرده‌وه و ده‌ستنیشانى کرد کارده‌که‌ن بۆ له‌ناوبردنى چه‌کى کۆن و ئه‌وانه‌ى کارناکه‌ن و زیانى ده‌ده‌ن به پاراستنى حکومه‌تى لیبیا . هه‌روه‌ها (CIA) ش له‌باره‌ى ئه‌و بانگه‌شانه تائێستا هیچ لێدوانێکى نه‌داوه




