كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه

هەولێر –KDP.info/ كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا. هه‌ڵبژاردن له 21 ی ئەیلولی ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ریكردوه گوزارشت له بۆچونی خۆی ده‌كات، له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌رییه‌نیوز ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان موحسین موسه‌وی، رایگه‌یاند: كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێوشوێنه لۆجستییه‌كان و راهێنان و ئاماده‌كردنی كادر و هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، پێشتریش سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاندبوو، کە كۆمسیۆن ناتوانێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان له واده‌ی خۆیدا له رۆژی 21 ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌ببات و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم واده‌یه‌كی دیكه دیاری بكات بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه. موسه‌وی ئەوەشی خستۆتروو کە هه‌ڵبژاردن له 21 ی ئەیلولی ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ریكردوه گوزارشت له بۆچونی خۆی ده‌كات.




