كوردستان (شێركۆ بێكه‌س)ـیشی له‌ده‌ست دا

پاش ململانێه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، دواجار ئه‌مڕۆ شاعیر و نووسه‌ری ناودار مامۆستا (شێركۆ بێكه‌س) زه‌برێكی گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردی دا و كۆچیی داوای كرد.
(بێكه‌س) كوڕه گه‌وره‌ی شاعیری گه‌وره (فایه‌ق بێكه‌س)ـه، له ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سوێد كۆچی دوایی كرد. ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌سێتنامه‌كه‌ی خۆیی نووسی و ده‌ڵێت: دوای نه‌خۆشكه‌وتنی، شێركۆ بێكه‌س وه‌سێتنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی. وەسیەتنامەی (شێركۆ بێكەس)ی شاعیر.. ” من نامەوێت لە هیچ كام لە گرد و گردۆڵەكەكاندا بنێژرێم كە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەكەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناكەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەكەم رێگەم پێ‌بدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن كە لە پاركی ئازادی‌دا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەكەی شەهیدانی (1963)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەكەم بە مردویش نزیكی ئەو خەڵكە‌و ژن و پیاو‌ی شارەكەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕكێ و یانە جوانەكانی ئەو پاركە بم. با كتێبخانەكەم‌و دیوانەكانم و وێنەكانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەكەم، با كافتریایەك و باخچەیەكی بچكۆلانە لەو شوێنەدا هەبێت بۆئەوەی شاعیران و نو‌سەران و كچ و كوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پاركە بكەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریكەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەكەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواكەی)ـەوە ئاڵای كوردستان‌م تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەكەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەكەمدا تابلۆی جوانی هونەرمەندانی شارەكەم هەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێكەس)ەوە خەڵاتێكی ساڵانە تەرخان بكرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری هەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ كە جێیدەهێڵم. ژیاننامه‌كه‌ی: كوڕی فایه‌ق بێكه‌س و شه‌فیقه سه‌عیدی وه‌ستا حه‌سه‌نه و له 2.5.1940 له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له دایك بووه. ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بووه بێكه‌سی باوكی ساڵی 1948 كۆچی دوایی ده‌كات. منداڵی و لاوێتی شێركۆ بێكه‌س پڕ بووه له ئازار و ژانی بێكه‌سی و ناله‌باری ره‌وشی ئابوری. له نێو هه‌لومه‌رجی سه‌خت و بێكه‌سیدا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه. ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵان بووه یه‌كه‌مین شیعری له رۆژنامه‌ی ژین بڵاو كردۆته‌وه. ساڵی 1965 ده‌بێت به پێشمه‌رگه و له رادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق له ئه‌شكه‌وتی سه‌ردێمان ده‌ست به كار ده‌كات. ساڵی 1968 یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعری به ناوی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست بڵاو ده‌كاته‌وه. ساڵی 1969 له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین میرزا ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنێت. له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری ئه‌دیب و نووسه‌ریدا، حوسێن عارف، جه‌لال میرزا كه‌ریم و كاكه‌مه‌م بۆتانی، ساڵی 1971 به‌یانی روانگه له پێناوی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و نووسینی كوردی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ساڵی 1974 دووباره ده‌بێته‌وه به پێشمه‌رگه. پاش تێكچوونی شۆڕش به‌ره‌و خواروی عێراق، شاری رومادی، دورده‌خرێته‌وه. ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی. ساڵی 1984 بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (قادسیه‌ی سه‌دام) بپارێزێت/ جارێكی تر روو له چیاكانی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌بێت به پێشمه‌رگه. ساڵی 1986 به هۆی تێكچوونی باری خراپی كوردستان و هێرشه بێئامانه‌كانی كێمیابارانه‌وه، پێشنیازی بۆ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بچێت. ساڵی 1986 ده‌گاته ئیتالیا. ساڵی 1987 له سوێد خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی وه‌رده‌گرێت. خه‌ڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و ده‌می سوێت (ئیگڤار كالرسۆن)ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت. پاشتر هه‌ر له‌و وه‌ڵاته ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت به هاووڵاتی سوێد. ساڵی 1992 له یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت به وه‌زیری رۆشنبیری. ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاوڕێی نووسه‌ر و رۆشنبیری‌دا ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه. ساڵی 2009 سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌شت هه‌زار لاپه‌ڕه‌دا چاپ كرد. شێركۆ بێكه‌س خاوه‌نی ده‌یان كۆمه‌ڵه شیعر و نزیكه‌ی ده هه‌زار لاپه‌ڕه شیعری ره‌نگا و ڕه‌نگه. خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌زموونی جۆراوجۆره له نووسین شیعردا. ئه‌و به شیعر شانۆنامه، پۆسته‌ر، ده‌قی كراوه، داستان و گه‌لێ به‌رهه‌می تری ئه‌ده‌بی نووسیوه. شیعری شێركۆ بێكه‌س بۆ زۆر زمانی وه‌كو ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵه‌مانی، ئیتاڵی، سوێدی، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی و هی تریش وه‌رگێڕدراون.




