٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موحسین سەعدون: پرۆسەی لێپرسینەوە لە مالیكی قۆناغی باشی بڕیوە

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەێنێت، پرۆسەی لێپرسینەوە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق قۆناغی باشی بڕیوە.

موحسین سەعدون جێگری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: پرۆسەی لێپرسینەوە لە مالیكی قۆناغێكی باشی بڕیوە لە كۆكردنەوەی زانیاریی تایبەت بە پرۆسەی لێپرسینەوەكە.

سەعدون ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو لێژنەی بەپێی رێككەوتننامەی هەولێر پێك هێنراوە كارەكانی بە وردی ئەنجام دەدا و بەردەوامە لە كاركردن لە پرسی لێپرسینەوەی لە مالیكی.

جێگای باسە هەرسێ فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستان و عێراقییە و رەوتی سەدر لێژنەیەكی یاسایییان پێك هێناوە كە لە شەش ئەندام پپێك هاتووە بەمەبەستی ئامادەكردنی فایلی یاسایی و دەستووریی كە لەسەر بنەمای ئەو فایلانە داوای لێپرسینەوە لە مالیكی ئاراستەی پەرلەمان دەكرێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار