پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری کوردستان شێرکۆ بێکەس هەموومانی خەمبار کرد. ئەو شاعیرە جگە لەوەی کوڕی شاعیری نیشتیمانپەروەری کورد فایەق بێکەس بوو، خۆیشی هەم وەک تێکۆشەر و پێشمەرگەیەک بەشداریی لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا کرد و هەمیش وەک شاعیرێک ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردیدا هەبووە، لە دەستدانی ئەو شاعیرە ناودارە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئەدەب و شێعری کوردی.
لەم بۆنە خەمناکەدا هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و هەوادارانی ئەم شاعیرە گەورەیە دەکەم و له پەروەردگاری مەزن داواكارم سهبووریی و دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بهر دلۆڤانیی خۆی.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
5/8/2013





