٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیس هێرشی كردە سەر رێپوانی پشتگیری كردنی رۆژئاوای كوردستان و 7 كەس بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ئورفا-KDP.info/ لە چوارچێوەی كەمپینەكانی پشتگیری كردن لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی یەك شەممە بە سەر پەرەشتی پارتی ئاشتی و دیموكراسی و كونگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك لە شاری جەیلانپنار رێپیوانێكی جەماوەری ساز كرا بەڵام هێزەكانی پۆلیس هێرشیان كردە سەر ئەم رێپیوانە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی یەك شەممە بە سەرپەرەشتی بەدەپە و كەجەدە لە شاری جەیلانپناردا بە مەبەستی پشتگیری كردن لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان رێپیوانێكی جەماوەری ساز كرا و لە سەرەتای دەست پێكردنی رێپیوانەكەدا پۆلیس هێرشی كردووەتە سەر رێپیوانەكە و بە هۆی بەكار هێنانی گازی بیبەر و گازی فرمێسكرێژەوە 7 كەس بریندار بوونە كە برینی یەكێكیان زۆر گرانە.

هاوكات هەر یەك لە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆكی كونگرەی دیموكراتیكیش ئایسەڵ تۆغڵۆك بە هۆی گازی بیبەرەوە تووشی سەرگێجە بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار