عیسمەت یڵماز: هێزەكانی سوپا بۆ رۆژهەڵات دەگوازینەوە

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری بەرگری توركیا عیسمەت یەڵماز رایگەیاند كە سوپای توركیا بەرنامەیەكی بۆ گۆڕینەوەی شوێنی سەربازەكانی خۆی ئامادە كردووە و بە پێ ئەم بەرنامەیە سەربازەكانی سوپا لە شارە گەورەكانی رۆژئاوا بۆ شارە گچكەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دەگوازرێنەوە.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی ئەڤرەنسەلی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە وەزیری بەرگری توركیا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكانی شوورای باڵای سەربازی توركیا رایگەیاندووە كە سوپا بۆ بەجێ كردنی سەربازان و هێزەكانی خۆی بەرنامەیەكی ئامادە كردووە و لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا سوپا دەیەوێ هێزەكانی خۆی لە شارەگەورەكانی رۆژئاوای توركیا دوور بخاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپا بریاری داوە كە ژمارەیەكی یەكجار زۆری هێزەكانی خۆی لە شارە گەورەكانی رۆژئاوای توركیا، ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە بۆ شارەكانی رۆژهەڵات ( باكووری كوردستان) بگوازێتەوە.




