٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی توركیا محەمەد ئۆجەلانی دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئورفا- KDP.info/ ئەمرۆ برای سەرۆكی پەكەكە محەمەد ئۆجەلان كاتێك كە ویستی لە ناوچەی خەلفەتێ سەر بە شاری ئورفا بچێتە شاری جەیلانپنار لە لایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر كرا و بۆ وەرگرتنی ئیفادەی براوەتە ناوەندی پۆلیسی ناوچەكە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەر بلاوی كردووەتەوە كە رۆژی یەك شەممە برای سەرۆكی پەكەكە محەمەد ئۆجەلان كاتێك كە ویستی لە ناوچەی خەڵفەتێیەوە بچێتە شاری جەیلانپنار و بەشداری لە رێپیوانی پشتگیری كردنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بكات لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە و براوەتە ناوەندی پۆلیسی ناوچەكە.

بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری دەستگیر كردنی محەمەد ئۆجەلان ئەو دوزەیە كە پێشتر لە دژی تومار كراوە.

دوای تێپەڕ بوونی چەند كاتژمێرێك و وەرگرتنی ئیفادەكانی مەحمەد ئۆجەلان لە لایەن پۆلیسەوە ئازاد كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار