٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وتەكانی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ بوون بە هۆكاری ناكۆكی نێو بەرپرسانی ئاكەپە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای ئەوەی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ عەونی مۆتڵۆ رایگەیاند كە بۆ كەس نییە بە مەبەستی سەیر كردنی دانیشتنی دادگایی كردنی تاوانبارانی دوزی ئەرگەنەكون سەردانی دادگا بكات، بەرپرسانی پارتی داد و گەشە پێدان بوون بە دوو بەش و بەشێكیان پشتگیرییان لەم وتانە كرد و بەشێكی دیكەیان ئەو وتانەیان رەد كردەوە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ رایگەیاندووە كە لێدوانەكانی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ لێدوانی ئیجابین و پێویستە جێبەجێ بكرن.

بەڵام جێگری سەرۆكی ئاكەپە و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا مەحمەد عەلی شاهین سەرەڕای رەد كردنەوەی ئەم وتانە هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە وتەكانی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ دەبن بە هۆكاری سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندان و نائارامی و مافی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ نییە بریارێكی بەمجۆرە دەربكات چوونكە دەركردنی بریارێكی بەمجۆرە ئەركی دادوەری دادگایە.

هەواڵی پەیوەندیدار