٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی حەبیب محەمەدكەریم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و نوێنەرایەتی و كونسولی وڵاتانی بیانی لە هەولێر و جەماوری شاری هەولێر و دەورووبەری پرسەی خوای لێخۆشبێت حەبیب محەمەد فەیلی سكرتێری پێشووتری پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو. خوالێخۆشبوو بە سێیەمین كونترین سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان دەژمێررێت و بە یەكێك لە دیارترین سەرانی بزووتنەەی رزگاریخوازی كوردی دەژمێررێت كە بۆ ساڵانێكی دوورو درێژ بەگژ دەستەڵاتی رژێمی بەعسدا چووەوە. خوالێخۆشبوو ماوەیەك بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەكی لوبنان چارەسەردەكرا. خوالێخۆشبوو لە شازدەی كانوونی یەكەمی ساڵی هەزارو نۆسەدو سی و یەك لە شارەدێی زرباتییەی سەر بە شاری كووت لەدایك بووەو لە ساڵی هەزارو نۆسەدو سی و نۆ چووەتە بەغداو قۆناغەكانی خوێندنی لە بەغدا تەواو كردووەو ساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو دوو چووەتە كۆلێژی ماف لە زانكۆی بەغدا بەڵام بە هۆی چالاكی ساسییەوە حەوت سالأ دەركراوە تا لەساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو نۆدا پاش شۆڕشی چواردەی تەمووز كۆلێژەكەی تەواو كردووە. لەساڵی هەزارو نۆسەدو پەنجاو دووەوە چووەتە ریزی پارتی دیموكراتی كوردستانەوەو دەستی بەكاری سیاسی كردووە تا بووەتە سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها وەك رۆژنامەنووسیكی ناسراو لە بواری میدیای كوردیدا كاری كردووەو بۆ ماوەیەكی زۆریش سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار