٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕێكدا ژمارەیەك چەكداری سوپای مەهدی و گروپی عەسائیب ئەهلول حەق كوژران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ شەوی هەینی لەسەر شەممە شەڕوپێكدادان لە نێوان چەكدارانی سوپای مەهدی سەر بە رەوتی سەدرو گرووپی عەسائیب ئەهلول حەق كە قەیس خەزعەلی سەركردەیی دەكات لە شاری سەدر لە بەغدا رووی دا و لەئاكامدا ژمارەیەك لە چەكدارەكانی هەردوو لا كوژران و برینداربوون هێزە ئەمنیەكانیش تا سەرلەبەیانی شەممە هاتوچۆیان لەو ناوچەیە قەدەغەكرد. ئەو شەڕوپێكدادانە هاوكات بوو لەگەلأ سازدانی ئەو خۆپیشاندانانەی گرووپی ئەهلول حەق لەشاری سەدرو شەقامی فەلەستین بە بۆنەی رۆژی قودسەوە سازی دابوو رێكخراوی بەدریش بەشداری تێدا كرد لەكاتێكدا رەوتی سەدر خۆپیشاندانی رێكنەخستبوو. لەو بارەوە ئەبو عەباس غالبی سەركردە لە سوپای مەهدی بە رۆژنامەی ئەلحەیاتی راگەیاند كە خەڵكی شاری سەدر بە دەستی چەكدارەكانی ئەهلول حەقەوە دەناڵێنن لەكاتێكدا هێزە ئەمنییەكان و حكوومەت بێ دەنگن. روونیشی كردەوە كە ئەو چەكدارانە بەردەوام هەڕەشە لە خەڵك دەكەن و لاوەكان دەبەنە ریزی خۆیانەوەو گێچەلأ بەچەكدارەكانی سوپای مەهدی دەكەن كە بە پێی فەرمانی موقتەدا سەدر چالاكی خۆی راگرتووە. ئاماژەی بەوەیش كرد كە شەوی هەینی لەسەر شەممە چەكدارەكانی گرووپی ئەهلول حەق رێیان لە یەكێك لە چەكدارەكانی سوپای مەهدی گرت كە بێ چەك بووەو بە بەرچاوی هێزە ئەمنیەكەوە كوشتیان بۆیە خەڵكەكە بەرەنگاریان بوونەوەو لە ناوچەكەیان دەركردن. بەڵام شایەتحاڵێك بەرۆژنامەكەی راگەیاند كە دەمەقاڵێی نێوان یەكێك لە سەرانی سوپای مەهدی و سەركردەیەك لە گرووپەكانی ئەهلول حەق تێكگیران و بەكارهێنانی چەقۆو برینداربوونی ژمارەیەك لە هەردوو لای لێ كەوتووەتەوەو پاشان یەكێك لە چەكدارەكانی گرووپی ئەهلی حەق گیانی لەدەست داوەو دواتر ژمارەیەك لە چەكدارەكانی ئەهلول حەق گەڕاونەتەوە ناوچەی كەرتی بیست و نۆ لە شاری سەدرو چەكدارێكی سوپای مەهدییان كوشتووە ئەویش ئەو شەڕوپێكدادانە فرەوانی لێ كەوتەوە پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەكان بكەونە نێوان هەردوو لاوەو قەدەغەكردنی هاتوچۆ رابگەیەنن و ناوچەكە هێور ببێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار