٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە حەسەكە 12 چەكداری توندڕەو لەلایەن شەروانانی كوردەوە كوژران

سەرچاوە: KDP.info

حەسەكە - KDP.info/ روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند كە دوازدە چەكدار لە چەكدارە توندڕۆكان لە شەڕو پێكدادان لەگەڵشەڕوانانی كورددا لە پارێزگەی حەسەكە كوژران. روونیشی كردەوە كە شەڕوپێكدادان لە نێوان شەڕوانانی كوردو چەكدارەكانی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و بەرەی نەسرە لە هەندێك لە گوندەكانی نێوان شاری جەل ئاغا و كەركی لكی رووی دا. ئاماژەی بەوەشی ئەو شەڕوپێكدادانانە ئەو كاتە دەستی پێ كرد كە چەكدارە توندڕۆكان هێرشیان كردە سەر هەندێك لە گوندە كوردییەكان و لە ئاكامدا دوازدە لە چەكدارە توندڕۆكان كوژران. لای خۆیەوە چالاكوانی كورد هیڤیدار رایگەیاند كە چەكدارە توندڕۆكان بە خەستی شاری سەركانییان لەسەر سنوور لەگەلأ توركیادا بۆردومان كردو شەڕوپێكدادانیش لە دەوروبەری شارەكە رووی دا. ئاماژەی بەوەیش دا كە چەكدارە توندڕۆكان خۆیان لە تەل حەلەف لە نزیك سەركانی رێكخستەوەو لەوێوە بە مووشەك و گوللە هاوەن سەركانی بۆردومان دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار