پەرلەمانتارێک داوا دەکات موچەی پەرلەمانتاران وەک پاداشتی لێ پێت وھەرکاتێ کارەکەیان تەواو کرد لێیان ببردرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد پێشنیار دەکات موچەی پەرلەمانتاران وەکو پاداشتی لێ بێت وھەر کاتێ چوارسالیان تەواو کرد لێیان ببردرێت وبگەرێنەوە سەر کاری پێشوویان.
د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە خانەنشینی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان وھاوشێوەکانیان نەمینێت، بەڵکو مانگانە پاداشتیان پێبدرێت تاوەکو چوار ساڵیان تەواو دهکەن دواتر لێیان ببردرێت.
د.حەمید باڤی گوتیشی: ئەو کەسانەی کە ئەو ئەرکەیان پێدەسپێردرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ لە دەوامەکانیان بۆیان بکرێت بە مۆڵەت تاوەکو تەواو دەبن، چونکە کارەکەیان کاتی و تەنھا بۆ ماوەی چوار ساڵە دواتر بگەرێنەوە سەر کاری پێشویان.
باڤی رونیشیکردهوە، بەم جۆرەی ئێستا نادادپەروەرییەکی زۆر لە دابەشکردنی موچە وئیمتیازاتدا ھەیە و ناکرێت بەم شێوەیە بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەرسمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی نەھێشتی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەرنەبریوە، بەڵام پێویستە ئەوانیش ھەڵوێستی خۆیان لەمبارەیەوە یەکلایی بکەنەوە.
ماوەیەکە لە راگەیاندنەکان دەنگۆی نەھێشتنی خانەنشینی پەرلەمانتاران بەڵاو دەبێتەوە ، بەڵام تاوەکو ئێستا لەپەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە.




