بەھەزاران کۆپی بە ھەڵە چاپکراوی قورئانی پیرۆز لەھەرێمی کوردستان بەڵاو کراونەتەوە

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەھەزاران کۆپی چاپێکی قورئانی پیرۆز کە ھەلەیەکی زۆری تێدایە لە دیمەشقی سوریا رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراون.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەھەزاران کۆپی چاپێکی قورئانی پیرۆز لە دیمەشقی سوریا بەقاچاغ رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراون و لە بازارو مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کە ھەڵەیەکی زۆری تێدایە تایبەت لە جزئی چوار و پێنج و لەھەندێک شوێن پاش و پێش کراوە و لەھەندێک شوێن ھەندێک لاپەرەی تێدانیە.
مەریوان نەقشەبەندی گوتیشی:ئەم کۆپیانە بە قاچاغ ھێندراونەتە ھەرێمی کوردستان وتاوەکو ئێستاش کەس نازانێت چۆن رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراون.
نەقشبەندی رونیشیکردهوە، بەپێی یاسا ناکرێت ھیچ پەرتوکێکی ئاینی و قورئان وئینجیل بەبێ رەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف لەسنورەکانی ھەرێمی کوردستان رێگایان بدرێت بێنە ھەرێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسته وەزارەتی ئەوقاف لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە لەم بابەتەوە بۆئەوەی بزانن چۆن وھۆکاری ھێنانی ئەم جۆرە چاپە بۆ ھەرێمی کوردستان چیە.




