٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە رێورەسمی سوێندخواردنی حەسەن رووحانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info/ ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك لە تاران بەشداریكرد لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران.لە دەسپێكی مەراسیمەكەدا عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتەیەكی پێشكەش كرد و لەوتەكەیدا داوای لە سەرۆكی نوێی ئێران كرد پاپەند بوون بە یاسا بە پێوەری سەرەكی دەسەلاتی جێبەجیێ كردن دابنێت و هیواشی خواست حەسەن روحانی لە راپەراندنی ئەكركەكانی سەر شانی سەركەوتوو بێت. هاوكات لە دوای سوێندخواردنەكە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتارێكی پێشكەشكرد و تیشكی خستە سەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە پەردان بە هەموو بوارەكان، هەروەها جەختی لەسەر خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ گەلی ئێران كردەوە و ئەوەی راگەیاند گەلی ئێران دەیەوێت شوێنێكی شیاولە نێو گەلانی جیهان بەدەست بهێنێت. هەرلە درێژەی وتارەكەیدا روحانی جەختی لە دادپەروەری و دژایەتی گەندەڵی كردەوە و ئەوەشی گوت دژی هەر دەستوەردانێكی بیانین بۆگۆڕینی سیستەمی ناو چەكە، هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد تاكە رێگە بۆ هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئێران گفتوگۆكردن و رێزگرتنە. پێشتریش لەبارەی بەڕێوەچوونی رێورەسمەكە، عەباس عێراقچی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند پەنجا و پێنج شاند كە بەرپرسانی پەنجاو دوو وڵات و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و دوو میوانی تایبەتی تێدایە بەشداری رێورەسمەكە دەكەن. هاوكات ئاژانسی فارس ئاماژەی بەوە كرد بۆیەكەم جاریشە بەئامادەبوونی میوانانی بیانی ئەو رێوڕەسمە بەرێوەدەچێت. دوای مەراسیمی سویند خواردنەكە ئاژانسە دەنگوباسی ئیسنای ئێرانی بلاویكردەوە كە حەسەن روحانی ناو كاندیدە پێشنیاركراوەكانی كابینەی حكومەتەكەی پێشكەش بە پەرلەمان كردووە و لە كابینەكەشدا محەمەد جەواد زەریف بۆ وەزیری دەرەوە و بیژەن زەنگەنەبۆ وەزیری نەوت و عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی بۆ وەزیری ناوخۆ و عەلی تەیب نیا بۆ وەزیری دارایی و ئابوری و حەمید چیت چیان بۆ وەزیری وزە و حوسێن دهقان وەزیری بەرگری و محەمەد رەزا نعمەت زادە بۆ وەزیری پیشەسازی و مەحمود حوجەتی وەزیری كشتوكال و عەلی رەبیعی بۆ وەزیری هاوكاری و عەباس ئاخوندی بۆ وەزیری رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و محەمەد عەلی نەجەفی بۆ وەزیری پەروەردە و فێركردن و سەید حەسەن هاشمی بۆ وەزیری تەندروستی و مەسعود سولتانی فەر بۆ وەزیری وەرزش و لاوان و مستەفا پور محەمەدی بۆ وەزیری داد و عەلی جونەتی بۆ وەزیری فەرهەنگ و مەحمود واعزی بۆ وەزیری گەیاندن و بەدەست هێنانی زانیاری و جەعفەر میلی مونفەرێد بۆ وەزیری زانست دیاری كردووە. دوای ئەو مەراسیمەس حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران لە یەكەمین پەیامی تەلەفزیۆنیدا وەك سەرۆكی ئێران بەلێنی دا، كە هەموو هەوڵەكانی لە پێناو لابردنی سزاكانی سەر ئێران بخاتەگەڕو پێگەی ئێران لە رووی ئابوری و نێودەولەتی بەهێز بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار