٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ماوەیەكە چەند كەس و لایەنێك لە خۆیانەوە و بێ ئەوەی ئاگایان لە هیچ بێت، باسی داخستنی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان دەكەن.

ئێمە ڕای دەگەیەنین كە سنووری هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆژئاوای بۆ بابەتی مرۆیی و ناردنی كۆمەكی مرۆیی دانەخراوە و داشناخرێت و ئەو قسانەی لەوبارەیەوە دەكرێن تەنیا موزایەدەی سیاسییە و بۆ چەواشەكردنی خەڵكە.

پێشتر چەند كەناڵێكی تەلەڤزیۆنیی كوردستانی و بیانی سەردانی سنووریان كرد و راپۆرتیان لەسەر نادروستی ئەو تۆمەتانە بڵاو كردەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

4 / 8 / 2013

 

هەواڵی پەیوەندیدار