له‌سبه‌ینێوە بیمه‌ی بێكاری به‌سه‌ر دەر‌چوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دابەشدەکرێت

هەولێر – KDP.Info/ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له‌سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه، بیمه‌ی بێكاری سێ مانگ به‌سه‌ر دەر‌چوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی دلێر تاریق راگه‌یاند ، له‌سبه‌ینێوه له‌پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بیمه‌ی بێكاری به‌سه‌ر سودمه‌ندبوواندا ده‌كرێت، بیمه‌ی بێكاری سێ مانگیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێیان ده‌درێت بۆ مانگه‌كانی ئه‌یلول، تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م و بره‌كه‌ی 450 هه‌زار دیناره واته بۆ هه‌ر مانگێك 150 هه‌زار دینار سەرف دەکرێت. دلێر تاریق رونیكرده‌وه كه وردبینی ته‌واو بۆ ناوه‌كان كراوه‌و له‌پارێزگای هه‌ولێر (4463) ده‌رچوو له‌پارێزگای سلێمانی ( 5000) هه‌زار ده‌رچوو له‌پارێزگای دهۆكیش (3905) ده‌رچو سودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری.




