٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێكی كورد دوو داوا ئاراستەی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەكات بۆ چارەنووسی كچە كوردە ئەنفالكراوەكانی میسر

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبه‌ت به‌KDP.info/لەبارەی چارەنووسی كچە كوردە ئەنفالكراوەكان لەمیسر، ئافرەتێكی پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای جەژنی رەمەزان، دوو داوا ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەكات لەعێراق.

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بەKDP.infoی راگەیاند: بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو 18 كچە كوردە ئەنفالكراوەی باس دەكرێ لەولاتی میسرن، دوای تەواوبوونی پشووی جەژنی رەمەزان لەرێی لیژنەی مافی مرۆڤەوە دوو داوا ئاراستە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەكەم.

لەئەڵقەی 5ی زنجیرە درامای (نیران صدیقە)داك ە كەناڵی ئاسمانی mbcپەخشی دەكات لەسەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە باس لەچەند كچە كوردێك دەكات لەیانە شەوانەكانی میسردا، ئەشواق جاف كەهاوكات ئەندامی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكانە، گوتی: پێویستە چارەنووسی ئەو كچە كوردانە روونبكرێتەوە، ئەگەر فیعلەن راستە فرءشراون بەمیسر یا نێردراون بۆ میسر لەلایەن حكوومەتی عێراقی ئەوكاتەوە ئەوا دەبێ چارەنووسیان دیاریبكرێن و بدۆزرێنەوە، و بشهێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و قەرەبووش بكرێنەوە.

هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە باسوخواس لەبارەی ئەو كچە كوردانەوە دەكرێ لەوڵاتی میسر، ئەگەر دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە ئەو بابەتە دوورە لەراستییەوە ئەوا پێویستە سیناریست و كەناڵی پەخشكەری دراماكە رووبەرووی دادگا بكرێنەوە چونكە تەشهیریان بەسومعەی كورد و ئافرەتانی كورد كردووە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار