عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان خەڵات دەكرێت
هەولێر-KDP.info/ كاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ 4/8/2013بەمەبەستی لەبەر چاو گرتنی كارو ماندوو بوون و دڵسۆزی لە بە جێگەیاندنی ئەركەكانی وەكو سەرۆكی لێژنەی كۆمەڵایەتی عەبدولسەلام برواری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
لە رێورەسمێكدا كە لە پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو هەرسێ رێكخراوی ئاسۆی خێرخوازی و رێكخراوی رووناكی وڵات و كۆمەڵەی پەنابەرەگەراوەكانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنان بەخشی بەو پەرلەمانتارە كە هاوكات سەرۆكی لێژنەی كۆمەڵایەتیە لە پەرلەمانی كوردستان، لەبەر چالاكی و هەڵوێستەكانی و رۆڵیان لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان و هەماهەنگی كردنی لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن بەو پەری لەخۆ بردووییەوە .
هاوكات هەرسێ رێكخراوەكە هیوایان خواست كە نمونەی زۆر بێت و ئەم هەنگاوەش هاندەر بێت بۆ پەرلەمانتارانی تر.




