پەرلەمانتارێک: ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی عێراق بۆ وڵاتانی تر كار ده‌كه‌ن

به‌غدا – KDP.Info/ ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراقی نه‌بن ده‌جوڵێنه‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی تر كارده‌كه‌ن و سودیان بۆ عێراق نه‌بووه، عه‌لی شوبه‌ر، ئه‌ندامی كوتله‌ی مه‌واتن له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی عێراق كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری بۆ كراوه و دانراون، وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراقی نه‌بن و ئێستە له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی تر كارده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان به‌ناوی وڵاتی عێراقه‌وه لێدوان ناده‌ن . عه‌لی شوبه‌ر بە ماڵپەری فوراتی راگەیاند: هه‌ندێك باڵیۆزی عێراق، نه‌ك هه‌ر سودیان بۆ عێراق نه‌بووه بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدان، به‌ڵكو كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی زۆریشیان هه‌بووه‌و كێشه‌ی ئه‌و باڵیۆزانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری دانراون، هه‌ر یه‌كێكیان سه‌ر به كوتله‌یه‌كی سیاسین و ته‌نها كار بۆ ئه‌و كوتله‌یه و دۆسته‌كانی ئه‌و كوتله‌یه ده‌كات.




