وەزارەتی پێشمەرگە پێشنیازێکی بە وەزارەتی بەرگری عێراق دا

بەغدا – KDP.Info/ شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پێشنیازی خستۆتە بەردەمی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ جوڵە پێكردنی هێزەكانی بۆ هەر شوێنێكی عێراق كەپێویست بكات بە ئامانجی سەپاندنی ئارامی و ئاسایش. ئێوارەی دوێنێ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم گەیشتنە شاری بەغدا و لەگەڵ وەفدێكی وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبوونەوە و باسیان لەكێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان كردووە.وەفدەكەی وەزارەتی پێشمەرگە پێكهاتبوون لەهەریەكە لە جەبار یاوەری ئەمینداری گشتی هێزەكانی پێشمەرگەو لیوا شێروان عەبدولرەحمان و لەبارەگای گشتی وەزارەتی بەرگری لەگەڵ وەفدی حكومەتی عێراق كۆبوونەوەو تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەتیان كرد بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئیدارەكردنی ئاسایشی ناوچەكانی كەركوك و دیالەو سەڵاحەددین و موسڵ,وەک ماڵپەری ئەمر بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە پێشنیازی خستۆتە بەردەمی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ سەپاندنی ئارامی ، جوڵە بەهێزەكانی دەکات بۆ هەر شوێنێكی عێراق كەپێویست بكات.




