ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانەنیشینانی پەرلەمانتاران ده‌درێت

به‌غدا – KDP.Info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، به‌مزووانه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كرێت. ئه‌ندامێكی پەرلەمانی سەر به فراكسیۆنی ئه‌حرار حسێن شه‌ریفی بە سۆمه‌ریه نیوز رایگەیاند، له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق ده‌درێت، چونكه له‌ئێستادا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مان و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق خه‌رجده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش به‌هه‌ده‌ردانی دارایی وڵاته.هاوکات ئەو ئەندام پەرلەمانە گووتیشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، كه هه‌ندێك لایه‌نی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشتگیری لێده‌كه‌ن، موزایه‌ده‌ی سیاسی نییه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌ستهه‌ڵگرتنی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی ئه‌حراره له‌موچه‌ی خانه‌نشینیان.




