٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرەڕای زیادکردنی 100کاتژمێری خوێندن، وەزارەتی پەروەردە ھەوڵی کەمکردنەوەی پشووەکانیش دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سەرەڕای زیادکردنی 100کاتژمێری خوێندن، یاداشتێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی پشووەکان.

د.عیسمەت محه‌مەد خالد وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: پار ساڵ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئێمەیان کردو داوایان کرد کە کاتژمێرەکانی خوێندن زیاد بکرێن ، چونکە بەھۆی کەمی کات ناتوانرێ پرۆگرامەکانی خوێندن تەواوبکرێت.

د.عیسمەت محه‌مەد خالد گوتیشی: لەسەر ئەم داواکاریە ئەنجوومەنی وەزارەت کۆبووە و تێدا بڕیاری درا ئەو قوتابخانانەی کە دوو دەوامیان تێدا دەکرێت لە دەوامی بەیانیان لەچورا کاتژمێر بۆپێنج کاتژمێر زیاد بکرێت.

محه‌مەد خالد رونیشیکرده‌وە، ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە وجێگای دلخۆشی ئێمەیە.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: ئەمڕۆ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی ئێمەیان کردو باس لە کەمکردنەوەی پشوەکان کرا، کە پشوەکانی وەزارەت ھیچ پەیوەندی بەپشوەکانی دیکە نەبێت و پرۆگرامی وەزارەت جێگیر بێت وھیچ گۆرانکاری بەسەدا نێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بۆئەم مەبەستە یاداشتێکمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران وھیوادارین لە بەرچاوبگیرێت و وه‌ڵامێکی ئیجابی بدرێتەوە.

لای خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کەمال حەمەد بەkdp.infoراگەیاند: دەرکردنی ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر داوای ئێمە بووە و ئێمە خۆشحالین بەقبوڵکردنی و بەئیجابی ھەلیدەسەنگێنین.

کەمال حەمەد گوتیشی: ئەمە لە بەرژوەندی قوتابیان دایە و بەم شێوەیە دەتوانن ھەموو پرۆگرامەکانی خوێندن تەواو بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار