باڵیۆزخانە و کونسڵخانەکانی ئەمەریکا لە عێراق داخران

بهغدا – KDP.Info/ ئەمرۆ یەکشەممە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری بەغدا داخرا هۆکارەکەش پاراستنی ئەمنییەتی خۆیەتی، لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی وڵاتەکەی کردووە، کە لە رۆژی یەکشەممەدا دەرگاکانی دابخەن و کارەکانیان ھەڵپەسێرن، بۆیەش ئەمرۆ کونسڵخانەکان و باڵیۆزخانەی سەرەکی لە عێراق داخستووە ، هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای لە ھاوڵاتییەکانی خۆی لە عێراق کردووە، کە ئاگاداری خۆیان بن و رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان بگرنە بەر. بەپێی بەیاننامەکە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئەبوزەبی و قاھیرە و مەنامە و عەمان و مەسقەت و کوەیت و تەرابلوس و دەوحە و ریاز و سەنعا دادەخرێت.




