عێراقیه: مالیکی به بێڕێزیکردن به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان وڵات به‌ره‌و کاره‌سات ده‌بات

سه‌رۆكى لیستى عێراقیه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات لێدوانى مالیكى به‌رانبه‌ر به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك كوده‌تایه‌ك وایه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌و لێدوانه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى له ڕێڕه‌وى ده‌ستورلادا.
سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلى سه‌رۆكى كوتله‌ى عێراقیه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: جۆرێك له شڵه‌ژان و نامۆبوون له هه‌ڵسوكه‌وتى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌دى ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى دوای ئه‌و په‌یامه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كرد. ئه‌لجومه‌یلی گوتى: " پێشبینى ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد مالیكى په‌یامى له‌و شێوه بدات، چونكه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا نییه به‌و شێوه قسه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو گه‌لى عێراق ده‌كات و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى وڵات تێیدا به شدارن بۆیه ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور و لادانى ڕێڕه‌وى ده‌سه‌ڵاته‌كان بوو".
گوتیشى : "كاتێك ئێمه داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه دووباره دیكتاتۆریه‌ت بۆ عێراق نه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ركه‌سێكیش له دوای مالیكى دێت ده‌بێت ته‌نها كارى ئه‌وه بێت ده‌ستور جێ به‌جێ بكات ".




