بهپهله... شاعیری گهورهی كورد شێركۆ بێكهس كۆچی دوایی كرد

ههر ئێستا سهرچاوهیهك پێی راگهیاندین كه شاعیری گهورهی كورد شێركۆ بێكهس له وڵاتی سوید كۆچی دوای كردووه.
دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی سوید شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس كۆچی دوایی كرد. شێركۆ بێكەس كوڕی شاعیری گەورەو ناوداری كورد فایەق بێكەسەو لە دووی ئایاری ساڵی هەزار و نۆسەد و چل لە شاری سلێمانی لەدایكبووە. هەروەها لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و شەش وڵاتی عێراقی بە جێ هێشتووە و لە ساڵەكانی هەزار و نۆسەد و هەشتا و حەوت تا ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد و دوو لە لە وڵاتی سوید بووە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان




