كامپێكی نوێ له کوردستانی باكور بۆ په‌نابه‌رانی سوریا ده‌كرێته‌وه
تورکیا- KDP.info/ توركیا له ئاماده‌كاریدایه بۆ دانانی كامپێكی نوێ له شاری ئورفای باكوری كوردستان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و به نیازن دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكرێته‌وه و چاوه‌ڕێی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆچ كردنن بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ته‌ره‌فی توركی: به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، توركیا له ئاماده‌كاری دایه بۆ دانانی كامپێكی نوێ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌و وڵاته، له شارۆچكه‌ی پیرانشه‌هری سه‌ر به شاری ئورفای باكوری كوردستان كه نزیكه له خاڵی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات.
كامپه‌كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت و بڕیاره له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بكرێته‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كی تێدا دابین ده‌كرێت و ئاسایشی كامپه‌كه له لایه‌ن جه‌ندرمه و هێزی تایبه‌تی توركیاوه ده‌كرێت.
ئاشكرایه له‌به‌ر ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ڕه‌یحانلی توركیا دا خه‌ڵكی ناوچه‌كه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی سوریا هه‌بوه، چونكه له‌و بڕوایه‌دابون به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ته‌قینه‌وه ڕووده‌دا و به نیازن په‌نابه‌رانی ئه‌و كامپه‌ش بگوازرێنه‌وه بۆ كامپی پیرانشه‌هر.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه له دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان چاوه‌ڕێی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا ده‌كرێت كه پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ئه‌و كامپه بچن.




