٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵ مەهدی سەلیم خان زێباری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ برای بەڕێز کاک مزگین مەهدی سەلیم خان زێباری

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، هەڤاڵ(مەهدی سەلیم خان زێباری)ـم پێگەیشت و زۆر خەمباری کردم.

کاک مەهدی تێکۆشەرێکی ناسراو و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی کورستان بوو، وەک پێشمەرگەیەک بەشداریی لە کۆماری کوردستان  لە مەهاباد و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد و تا کۆتایی تەمەنی، خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کرد.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ بەڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی باوکی ڕەحمەتیتان ده‌كه‌م و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم سه‌بووریی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

٤/٨/٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار