٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ بریكاری وه‌زیرى ئابووریی ئه‌رمینیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ 3ى ئابى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ پێشوازى له‌ تیگران هارۆتیۆنیان بریكاری وه‌زیری ئابووریی كۆماری ئه‌رمینیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له‌ دیدارێكدا كه‌ د. ڕۆژ نوورى شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ ئاماده‌ى بوو، بریكاری وه‌زیری ئابووریی ئه‌رمینیا خۆشحاڵیى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ووڵاته‌كه‌ى گه‌یانده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌توانن بناغه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى تۆكمه‌ له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێنین.
دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌رمینیا خوازیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئه‌رمینیا - عیراق بۆ چالاكییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كان؛ زیاتر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا؛ بدات. هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر میكانیزمى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌رمینیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانیى ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان هه‌رێم و ئه‌رمینیادا.
لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕایگه‌یاند حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه‌ ببێته‌ مایه‌ى فراوانكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولادا.

سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌رمینیا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌شداریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ كاره‌كانى لیژنه‌ى هاوبه‌شیى ئه‌رمینیا - عیراق وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك بۆ چالاكیى ئابوورى و بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا

هەواڵی پەیوەندیدار