٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ زیاتر لە 25 ئەندامی یەكیتی لاوانی توركیا دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

 ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ رایگەیاند كە بەشداری كردن لە دانیشتنی دادگای سزای گرانی توركیا سەبارەت بە دوزی ئەرگەنەكون بۆ كەسووكاری گیراوان قەدەغەیە، یەكیتی لاوانی توركیایش دەستی بە ئامادەكاری بۆ سازدانی خۆپێشاندانێكی نارەزایەتی كرد.

لەم بارەیەوە كاناڵی 24ی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە دوابەدوای لێدوانەكانی پارێزگاری ئەستەنبۆل سەبارەت بە قەدەغە كردنی ئامادەبوونی كەسووكاری گیراوانی دوزی ئەرگەنەكون لە دانیشتنی دادگادا، یەكیتی لاوانیی توركیا سەر بە پارتی كاری توركیا لە شارەكانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە دەستی بە ئامادەكاری بۆ خۆپێشاندانێكی جەماوەری بۆ ئیدانە كردنی ئەم بریارەی پارێزگاری ئەستەنبۆڵ كرد.

دوای بانگەشەی یەكیتی لاوانیی توركیا بۆ بەشداری كردنی خەڵك لەم خۆپێشاندانانەدا، پولیسی ئەو وڵاتە لە شارەكانی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرەدا دەستی بە ئوپەراسیون كردووە و زیاتر لە 25 ئەندامی یەكیتی لاوانیی توركیای بە تاوانی هاندانی خەڵك بۆ نانەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزی و پشتگیری كردن لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەستگیر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار