٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان: چەندین هێز و لایەنی دەرەكی و ناوخۆیی دەیانەوێ توركیایش وەكو میسر لێ بكەن

سەرچاوە: KDP.info

 ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان رۆژی شەممە لە گەڕەكی كۆچك چەكمەجەی شاری ئەستەنبۆڵدا بەشداری لە ئێوارە خوانێكی جەماوەری كرد و لەم مەراسیمەدا گۆتارێكی پێشكەش كرد.

لەم بارەیەوە كاناڵی ئین تیڤی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە شاری ئەستەنبۆڵ لە گۆتارێكدا كە پێشكەشی رای گشتی كردووە باسی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و هەوڵدان بۆ دووبارە كردنەوەی ئەم خۆپێشاندانانە كردووە.

سەرۆك وەزیری توركیا لەم گوتارەدا باسی ئەوەی كردووە كە ئارمانجی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ نانەوەی ئاژاوە بوو و چەندین دەستی دەرەكیش لە پشتەوەی ئەم خۆپێشاندانانەدا بوون.

ئەردوغان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە چەندین دەستی دەرەكی بە هاوكاری لەگەڵ چەندین هێز و لایەنی ناوخۆیی توركیادا هەوڵ بۆ دووبارە كردنەوەی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم دەدەن و دەیانەوێ بەمجۆرە توركیا رووبەرووی ئاڵۆزی و نا ئارامی بكەنەوە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە توركیا رێگای پێشكەوتن و بە هێز بوونی دۆزیوەتەوە و دەیەوێ پێش بكەوێت بەڵام چەندین هێز و لایەنی دەرەكی و ناوخۆیی دەیانەوێ توركیایش وەكو میسر لێ بكەن، بەڵام ئێمە وەكو حكوومەت تا كۆتایی پاسەوانی لەو ئەمانەتە دەكەین كە خەڵك پێ راسپاردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار