٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێكخراوی تیرۆریستی ئەلنەسرە زیاتر لە 50 ژن و منداڵی كوردی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

حەلەب-KDP.info/ لە چوارچێوەی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی سوریادا، گرووپە ئیسلامییە توندرەوەكانی سەر بە ئەلقاعیدە و سوپای ئازادی سوریا دەستیان بە هێرش كردنە سەر ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

لەم بارەیەوە ئاژانسی هاوار بڵاوی كردەوە كە دوێنێ تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستی ئەلنەسرە لە ناوچەی حەلەب هێرشیان كردووەتە سەر دوو گوندی كوردان و لە ئەنجامدا زیاتر لە 50 ژن و منداڵی كوردیان كوشتووە.

لە لایەكی دیكەوە هەر لە شاری حەلەب رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق زیاتر لە 10 هاووڵاتی كوردی مەدەنی دەستگیر كردووە و دوای ئەشكەنجەدانێكی زۆر سەری بڕیون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار