٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ 14کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/ لەئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان شەقلاوە_ھەریر 14کەس بوونە قوربانی.

فازل حاجی حوسێن بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو لە سەر رێگای ھەریر_شەقلاوە لە نزیک گوندی سیساوە رووداوێکی ھاتووچۆ روویداوە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلی ساڵۆن، لە ئاکامدا 5کەس گیانی لە دەستداو9کەسی دیکەش برینداربوون.

فازل حاجی حوسێن گوتیشی: ھۆکاری رووداوەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەھەڵە ھەوڵی تێپەربوونی داوە، دواتر دوو ئۆتۆمبێلی دیکە زۆر بەخێرای ھاتوون ئەم کارەساتەی لێ دروست بووە.

حاجی حوسێن روونیشیکردەوە، ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکە کە رووداوەکە بەھۆی پێشبرکێی ئۆتۆمبێل بووە دوورە لە راستی، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە ھەڵە ھەوڵی دەربازبوونی داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، برینی زۆرینەی برینداران سەختە و ئەگەری ئەوە ھەیە رێژەی قوربانیان زۆر لە وەزیاتر بێت

هەواڵی پەیوەندیدار