توركیا. ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە ریزەكانی سوپادا

توركیا – KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە حكوومەتی توركیا دەستی كردووە بە گۆڕانكاری لە پلەكانی باڵای سەربازی لە ریزەكانی سوپادا، كە ئەمەش وا دەكات حكوومەت پێچەوانەی رابردو كاریگەری بەسەر سوپاوە هەبێت لە ژیانی سیاسی ئەو وڵاتەدا، جێی باسە گۆڕانگارییەكان لەكاتێكدایە كە توركیا بە دووەمین گەورە وڵاتی پەیمانی ئەتڵەسی دادەنرێت لە رووی ژمارە و هێزی سەربازییەوە، هەرچەندە لەچەند مانگی رابردوودا تارادەیەك حكوومەت توركیا كرانەوە و ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لەو وڵاتەدا راگەیاندووە، بەڵام چاودێران پێیان وایە پرۆسەكە بە سستی بەرێوەدەچێت .




